قالۆنچه
دوشنبه 19 مرداد1388"قالۆنچه‌ی ناو مسته‌راحه‌که !"
تا پێش ئه‌م رووداوه هه‌موو شتێ به باشی ئه‌چووه به‌ره‌وه ! هه‌ڵبه‌ت ئێستاش زۆر خراپ نیه به‌ڵام ئه‌و کاتیش ناخۆش نه‌بوو !!
ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌بوو له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م هاتبووینه نێو ئه‌م ماڵه‌وه و ژیانمان زۆر به خۆشی رائه‌بوارد، هه‌ر خۆم و خۆی بووین !! ئه‌خر زۆر له‌مێژ نه‌بوو ژیانی هاوبه‌شیمان پێک هێنا بوو !!
ماڵێکی بچکۆلانه‌ی 45میتری له نهۆمی سێهه‌می ئاپارتمانێک له به‌هاران _ گه‌ره‌کێکی سنه‌یه _.
ژیانمان زۆر به خۆشی له‌م ماڵه بچکۆلانه‌یه‌دا رائه‌بوارد ، تا ئه‌وه‌ی شه‌وێک که بۆ ده‌س به ئاو چوومه مسته‌راح ، چاوم پێی که‌وت ! قالۆنچه‌یه‌کی ره‌شی ناشیرین له سووچێکی مسته‌راحه‌که له ناو کو‌نێکدا خۆی حه‌شار دا بوو و سه‌یری ئه‌کردم !...
درێژه‌ی بابه‌ت
...
یکشنبه 18 مرداد1388چیرۆکێک بۆ:
" ئه‌وانه‌ی وا ئه‌زانن دنیا فشه نیه !! "
تێبینی : نووسراوه‌ی خواره‌وه به‌شێکه له ده‌سنووسه‌کانی ره‌حیمی سه‌دیقی . ناوبراو خوێندکاری کۆمه‌ڵناسی بوو له تاران ، له گه‌ڕه‌کی ده‌روازه‌ده‌وڵه‌ت وه‌تاغێکی بچکۆلانه‌ی به کرێ گرتبوو . ئێستا له تیمارستانی ورمێ به‌سته‌رییه !!
---------------------------
سێ ساڵیش ده‌بێ ژه‌مێک به ته‌واوی تێرم نه‌خواردووه ، هه‌میشه‌ی خوا برسیمه ! شه‌و و رۆژ قۆڕه‌ی زگم دێ !! سه‌ره‌تا زۆر خه‌جاله‌تیم ئه‌کێشا به‌ڵام ئێستا بۆم شتێکی ئاساییه ، ته‌نانه‌ت هاوکه‌لسییه‌کانیشم ئێستا پێکه‌نینیان پێی نایه !!
*
عیشای خوا شک نابه‌م ! حه‌فته‌ی پێشوو له تاکسیدا کیفه‌که‌م لێ به‌جێ ما . سجیل و کارتی خوێندکاری و عابێر بانک و موبایل و ئه‌وه‌ی هه‌مبوو و نه‌مبوو له‌وێ دابوو !! ...
درێژه‌ی بابه‌ت
نووسین
سه شنبه 13 اسفند1387"نووسین باشتره له ..."
(1)
سه‌رتاسه‌ری حه‌فته‌ی پێشوو هه‌تا ئێستا حه‌زم کرد له ده‌رد و داخی حیزبایه‌تی چه‌په‌ڵی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان و خزمی خوێری و ئاشنای ئه‌حمه‌ق تێر تێر بڕشێمه‌وه...
(2)
حه‌فته‌ی پێشوو ئهودهمانه له تاران له ناو ئوتووبوسا بووم ، پیاوێکی به‌ته‌مه‌نیش سوار بوو ، ئه‌مجاره‌یان جێی خۆم به که‌س نه‌دا ، پیاوه‌که وا چاوی لێئه‌کردم ده‌تکوت پێی قه‌رزدارم، به‌ڵام من هه‌روا دانیشتم ، نازانم ! ره‌نگه ئه‌و پیاوه له به‌رچاوم زۆر گورج و گۆڵ هات ، له لایه‌کیشه‌وه هه‌ستم کرد خوی ئه‌و سهگبابانهم گرتووه ، هه‌ر چی بێ هه‌ڵنه‌ستام ...
(3)
دوێنێ نیوه‌ڕۆ براده‌رێک پاش نۆ مانگ زه‌نگی لێدا ، وتی هه‌رچی له نێوانمانا بووه له بیر خۆمم بردۆته‌وه ، ته‌نیا گه‌ره‌کمه شێعرێکت بۆ بخوێنمه‌وه که هاوینێ نووسیومه ، شێعره‌که‌ی خوێنده‌وه ، له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌که‌ی ئه‌ودا له بڕێ شوێن بیرم لێئه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی شێعره‌که‌ی ته‌واو کرد و قسه‌ی درێژه دا چی پێ‌بڵێم ، ئه‌و شوێنانه‌ش که گوێم ئه‌دا شێعره‌که‌ی وا هه‌ستم کرد زۆر شێعری چاکه ، وا بزانم بۆ منی نووسیبوو !!!
شێعره‌که‌ی ته‌واو کرد
- خوا حافیز
- خواحافیز
(4)
دوێنێ شه‌و له گه‌ڵ دوو ره‌فیقم چاوم به دیمه‌نێک که‌وت و له ئه‌په‌ڕی تووره‌یی به گاڵته وتم : ...ێرم به‌و ژیانه !
له به‌رده‌م غهزاخۆرییهکی گه‌وره مناڵێک فالی حافزی ئه‌فرۆشت ، به لایا تێپه‌ڕین ، گه‌ڕامه‌وه و وتم :
- دونهی چه‌نده؟
- 100 تومان
سێسهدتمهنم دایه و فالێکم هه‌ڵگرت ، ئه‌مه ش ده‌قی فاڵه‌که :
رو بر ره‌ش نهادم و بر من گذر نکرد
صد لطف چشم داشتم و یک نظر نکرد
سیل سرشک ما ز دلش کین به در نبرد
در سنگ خاره قطره باران اثر نکرد
از روزگار بسیار عصبانی هستی، زیرا هرچه تلاش می‌کنی به جایی نمیرسی ،لذا احساس عجز و ناتوانی به تو دست داده است،ولی آخر دنیا که به پایان نرسیده است و خوشبختی انسان مگر در یک چیز خلاصه شده است، به دنبال هنر ، دانش و دوستان تازه باش تا پیشاپیش خودت را کشف کنی
با خدا باش!!!
(5)
ئه‌م هه‌موو شێر و رێوی هێنانه‌وه‌یه ته‌نیا له به‌ر یه‌ک قسه بوو:
نووسین ، باشتره له قه‌بز بوون !! جا حه‌ز ده‌کا فاڵێکی حافز بێ ، رووداوێکی قۆڕی ناو ئوتوبوس بێ ، بیره‌وه‌رییه‌کی قۆڕتری رابردوو بێ، هه‌رچی بێ نووسین باشتره له قه‌بز بوون !!
حه‌کایه‌تی شۆهره
یکشنبه 8 دی1387شۆهره له هه‌ولێر کۆنسێرتێک ساز ده‌کات
رێنێسانس نیوز: گۆرانیبێژی ناسراوی فارس شۆهره سه‌لوه‌تی به‌نیازه له‌شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێك ئه‌نجام بدات و له‌ئێستاوه ریكلام بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆنسێرته‌كه ده‌كرێت.
شۆهره له‌سه‌ر بانگهێشت و خه‌رجی كۆمپانیای كۆڕه‌ك كۆنسێرته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت به‌رێنێسانس نیوزی راگه‌یاند كه‌بانگهێشتكردنی شۆهره بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌ناو كورده‌كاندا ناسراوه و هه‌واداری زۆره. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه هه‌ولێر به‌نیازه روی هونه‌رمه‌ندانی فارس له"دوبه‌ی"یه‌وه بۆ هه‌ولێر وه‌رسوڕێنێ و به‌م كاره‌ش په‌ره به‌گه‌شتیاری شاره‌كه بدات.
"شۆهرهش گه‌ییشته هه‌ولێر"
له تاران
بێزی نه‌هات ده‌م بنێ به په‌رداخی کوردێکه‌وه
له ئه‌نکارا
له خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ریدا
پاڵ به پاڵی گورگه‌کانی ئه‌تاتورک
ئهرۆییشت و
حاشای له هه‌بوونی کورد ئه‌کرد
له به‌غدا
پلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تری بۆ کورد ئه‌گێرا
له ده‌مشق
ناسنامه‌ی کوردێکی له‌ت و کوت کرد
ئێستا شۆهره
له هه‌ولێر ، له "شه‌قامی تاران" پیاسه ئه‌کا و
به گه‌مژه‌یی ئه‌م خه‌ڵکانه پێئه‌که‌نێ !
سه‌یری سه‌ر و ریشی چڵکن و
له شی ئه‌نجن ئه‌نجنی په‌یکه‌ره‌ی شه‌هیده‌کانی قه‌راخ شه‌قام ئه‌کا و
قا قا پێئه‌که‌نێ!
شۆهره ئێستا له هه‌ولێر
هه‌ر شهوهله باوه‌شی وهزیرێکا
ستیانه سووره‌که‌ی جێده‌هێڵێت
له ساته دووزهخیهکانی ئۆرگاسمیشدا،به نینۆک،
له سه‌ر شان و پشتی وه‌زیره سه‌رخۆشه‌کان !
تابڵۆیه‌کی غه‌مگینی که‌لاوه‌کانی بابان و
وێنه‌یه‌کی ته‌ڵخی عومه‌ری خاوه‌ر ئه‌گێرێت و
قاقا پێ ئه‌که‌نێ
قا قا...
ئێسته شۆهره له هه‌ولێر
له شه‌قامی قه‌ره‌باڵغی شار
له گه‌ڵ خه‌ونه سهربراوهکانی که‌رکووک و
ته‌نیاییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه وێنه ئه‌گرێ و
بۆ کوره سارد و سڕه‌کانی ئه‌وێ
ده‌م پان ئه‌کاته‌وه و
قاقا پێئه‌که‌نێ...
* داوای لێبوردن له قوباد جه‌لیزاده ئه‌که‌م !
شێعری حه‌بیبه‌ش گه‌ییشته سوێد به‌رهه‌می قوباد جه‌لیزاده لێره بخوێنه‌وه
ده‌سپێک
دوشنبه 31 تیر1387"حه‌کایه‌تی مستهڕاحهکهم"
ده‌گێرنه‌وه سوڵتان مه‌حموود و هه‌یاسی خاس...
نا حه‌کایه‌ته‌که ئاوا ده‌ست پێده‌کا:
ئه‌مه قسه‌ی ئێستا نیه ، قسه‌ی چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ره ، بێپووڵی و بێتاقه‌تی و له هه‌مووی خراپتر قه‌تحی موبایله‌که‌م تێکرا هروژمیان بۆ هێنابووم و نه‌مئه‌زانی په‌نا بۆ کێ و بۆ کوێ به‌رم ، به‌ڵێ هاتمه دنیا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که‌ی ئه‌نته‌رنێت و له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا مستهراحێکی بچکۆلانه‌م بۆ خۆم چێ کرد ، مستهراحێک که به ته‌نها هه‌ر هی خۆمه و به که‌یفی خۆم تێی دهفیرێنم...
مسته‌راح شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ، چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک ده‌رباز بوونه له ده‌ست ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگا و مرۆڤه خاسه‌کانی !!
جا که‌سی کاکی ، تۆش که سه‌ردانم ئه‌که‌ی به‌خێر بێی سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاوان !! ره‌نگه ئێره به لاته‌وه سه‌یر بێ و له دڵی خۆتدا بڵێی : تهککوو چه‌نده نائینسانه !! به‌ڵام نا کاکه!! خراپی لێ حاڵی ! ئێره له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و مستهراحانهی جه‌نابت گووت لێکردووه جیاوازه ، ئێره له‌وانه‌یه جار و بار هێنده به لاته‌وه شیرن بێ هه‌ر پێت خۆش نه‌بێ بڕۆی ، جاری واشه له به بۆگه‌ن خۆت ناگری !!
...
کاکه به پێیه‌وه نابێ ، ههڵتروشکێ با قسه‌ت بۆ بکه‌م... !!
